ژەمی پارشێو لە مانگی ڕەمەزاندا
بایەخێکی تایبەتی هەیە، بەتایبەتی لە ئێستادا بەهۆی ئەوەی کاتەکانی رۆژ زۆرە و
کاتێکی زۆر بەڕۆژوودەبن، هەر بۆیە لە پارشێودا ژەمێک نان دەخورێت بۆ ئەوەی هەست بە
تینوویەتی و برسێتی نەکەن.
پسپۆڕێکی بواری خۆراک بەناوی
مەیسا عوسمان لەڕێگەی پێگەی "hiamag" باس لە باشترین جۆری خۆراک دەکات بۆ ژەمی پارشێو لە ڕەمەزاندا
بۆ ئەوەی تەندروستی جەستەت گونجاو بێت و هەم کێشیش زیاد نەکات و کاریگەری نەرێنی نەبێت.
ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن
بە پڕۆتین و سەرچاوەی سەرەکین وەک هێلکە و پەنیری کەم چەوری و پاقلەی فولی سودانی
و جۆرەکانی، چونکە بۆ ماوەیەکی زۆر تێر دەکات و وزە دەدات بە جەستەت، بەڵام هێلەک
بە کوڵاوی باشترە.
ئەو خواردنانەی سەرچاوەی سەرەکی
ماددەی ریشاڵیەکان و کاربۆهێدراتی تەندروستن، چونکە بۆ ماوەیەکی زۆر هەستی تێریت پێ
دەبەخشێت و کەمێک درەنگ هەرس دەبێت وەک شۆفان و نانی بۆر و پاقلەمەنییەکان وەک نیسک
و پاقلە.
ماست باشترین ژەمی پارشێوە،
چونکە دەوڵەمەندە بە کالسیۆم و پڕۆتین و ڤیتامین، هاوکات بەکتریای سودبەخش لە گەدەدا
دروست دەکات کە بۆ کرداری هەرس بەسوودە و یارمەتی دەدات زوو تینوو نەبیت.
سەوزەوات بەهۆی ئەوەی بڕێکی
زۆر ئاوی تێدایە یارمەتی جەستەت دەدات و قەرەبووی ئەو شلەمەنیەی جەستەت دەدات کە لە
کاتی رۆژوودا دەڕوات، هاوکات رێگا نادات قەبز بیت وەک خەیار و تەماتە و کاهو.
ر.ئ