زۆرکات لە شوێنی ئیشکردندا کارمەندێک بوونی هەیە کە بە
کەسایەتییە ژەهراوییەکەی ناسراو و هەڵسەوکەوتی باش نییە لەگەڵ کارمەندانی تردا، ئەوەش
بۆ کۆمەڵێک خووی خراپ دەگەڕێتەوە کە وا لەو کارمەندە دەکات کەس خۆشی نەوێت لە شوێن
ئیشەکەی.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی"watanserb"، شەش خووی خراپی ئاشکراکردووە کە هاویشەکانت بێزار دەکات لە
شوێن ئیشەکەت، کە ئەمانەن:
١. درەنگ گەیشتن بۆ ئیش، ئەوە کێشە بۆ هاوپیشەکان تر دروست
دەکات.
٢. لاوازی توانایی پەیوەندی کردن، زۆری کات دەبێتەهۆی هەڵە
لێکتێگەیشتن لەنێوان هاوپیشەکاندا.
٣. هەڵنەگرتنی بەرپسیارێتی، دەبێت هەموو کات کارمەند
بەرستارێتی کردارەکانی هەڵبگرێت، چونکە بەپێچەوانەوە متمانەی خۆی لەدەست دەدات لای
هاوپیشەکانی.
٤. قسە هێنان و بردن، ئەو رەفتارە ژنگەیەکی ژەهراوی دروست
دەکات لە شوێنی ئیش و پەیوەندییەکان لاواز دەکات.
٥. رانگەرتنی پاکوخاوێنی، کەس حەز بەوە نییە لە نزیک ئەوانە
بێت کە پاک و خاوێن نیین، رەنگە ئەوە ژینگەیەکی نائاسوودە دروست دەکات لە ئیشدا.
٦. خۆنەگونجان( فلیکسەبڵ نەبێت)، کەسێک ئامادەنەبێت خۆی
بگونجێنێت لەگەڵ گۆڕانکارییەکان و شتە نوێیەکانی ئیشەکەیدا ئەوا بۆ کەسانی تر قورس
دەبێت بەرەوپێشەوە بچن.
ر.ئ