توێژینەوەیەک سوودێکی نەبیستراوی رۆژوو بۆ تەندروستی جەستە ئاشکرادەکات

PM:07:29:24/03/2023

3296 جار خوێندراوەتەوە

رۆژوو کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی ئەو نەخۆشانە دەبێت کە کۆلیسترۆڵیان بەرزە، ئەمەش دەبێتە هۆی باشتربوونی تەندروستییان، بەشێوەیەکی گشتی مانگی رەمەزان دەرفەتێکی باشە بۆ نەخۆشەکان بۆ ئەوەی بەتەواوی بتوانن چاک ببنەوە.

بەپێی هەواڵێکی تەندروستی ماڵپەڕی"سکای نیوز عەرەبی"، بەڕۆژووبوون دەرفەتێکە بۆ بەرزکردنەوەی تەندروستی نەخۆشەکان و کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ کە پێی دەوترێت LDL لە جەستەیاندا.

لێکۆڵینەوەیەک کە لە گۆڤاری "پڵەس ون" بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە دەکات کە بەڕۆژووبوون لە مانگی ڕەمەزاندا بووەتە هۆی باشتربوونی بەرچاو لە ئاستی کۆلیسترۆڵی باش لە بەرامبەر کەمبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ، هەروەها بەشداربووە لە باشترکردنی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکانی ئەم نەخۆشانە، بۆیە دەرکەوتووە بەڕۆژووبوون دەرفەتێکە بۆ پەیڕەوکردنی سیستێمی خۆراکی تەندروست کە بەشدارە لە کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا.

ر.ئ