لوقمەقزی بەیەکێک لە شیرینیە
خۆشەکان دادەنرێت کە لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا دەخورێت بەشێوازێکی تایبەت دروست
دروست دەکرێت.
پێكهاته‌كانی هه‌ویره‌كه:
كوپێك ئارد
كوپێك شیری گیراوە
دوو كەوچكی چێشت نیشاستە
دوو كەوچكی بچوك شەكر
یەك كەوچكی چا خومرە
كەمێك خوێ
پێكهاته‌كانی شیله:
دوو كوپ شه‌كر، كوپێك
ئاو، ڤانێلا، كه‌مێك ئاوی لیمۆ.
ئاماده‌كردنی شیله‌كه:
ئاو وشه‌كره‌كه تێكەڵاو بكە و بیخەرە سەر ئاگر و تێكیبدە تا شه‌كره‌كه به‌جوانی
هه‌مووی بتوێته‌وه، پاشان ڤانێلا و ئاوی لێمۆكه‌ی بۆ زیاد ده‌كه‌یت و تێكی ده‌ده‌یت
تا خه‌ست ببێت و به جێده‌هێلیت تا سارد ده‌بێته‌وه.
رێگای دروستكردنی هەویرەكە :
هه‌ویره‌كه به‌جوانی
بیشێله و به‌جێبهێله تاوه‌كو هه‌ویره‌كه بڵق ده‌دات.
زه‌یته‌كه له‌سه‌ر
ئاگرێكی مامناوه‌ند گه‌رمكه‌ره‌وه، پاشان بۆ تاقیكردنه‌وه كه‌مێك له هه‌ویره‌كه
له زه‌یته‌كه دابنێ، ئه‌گه‌ر هه‌ویره‌كه له ناو زه‌یته‌كه زۆر قوڵپه‌ی كرد و
جۆڵا مانای ئه‌وه‌یه گه‌رمی زه‌یته‌كه زۆر باشه و ده‌توانی ده‌ستپێبكه‌ی به دروستكردنی
لوقمه‌قازییه‌كه.
ئاگره‌كه كز كه‌ره‌وه
و به‌شێوازێكی خڕخڕ هه‌ویره‌كه دروستكه‌ره‌وه و سوریان بكەرەوە ، لە كۆتایدا شیلەكە
بكە بەسەر لوقمەقازيە سوورەوكراوەكاندا و دەتوانیت گوێزی هندیش بكەیت بەسەریدا.