میران عەلی هونەرمەندی گۆرانیبێژ بەرهەمێکی ئاینی
بەناوی "رەمەزان" بڵاوکردەوە.
ئەم گۆرانیەی میرا کە تایبەتە بە مانگی رەمەزان،
لە تێکستی مەحمەد سەنگەسەرییە، هەڵکەوت زاهیر ئاوازی بۆ داناوە، هێمن حسێن ئەڕێنجی
کارەکەی کردووە.
میرا یەکێکە لە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی
کوردستان، زیاتر لە 10 ساڵە سەرقاڵی کاری هونەرییە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ
کلیپی تایبەت بەخۆیەتی.