تۆمارێکی دەنگی هەڵکەوت زاهیر لەگەڵ سوعاد حوسنی بڵاوکرایەوە

PM:04:03:23/03/2023

21820 جار خوێندراوەتەوە

تۆمارێکی دەنگیی هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر لەگەڵ سوعاد حوسنی خانمە هونەرمەندیی کۆچکردووی میسری بڵاوکرایەوە.

هەڵکەوت زاهیر دوای پیرۆزبایی مانگی رەمەزان لە هەموو موسوڵمانان، بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەم تۆمارە دەنگییە ٢٢ ساڵ بەر لە ئێستا تۆماریکردووە بەڵام لەو کاتەوە بڵاوی نەکردووەتەوە و بۆ یەکەمجار لەم رەمەزانەدا بڵاوی کردووەتەوە.

هەڵکەوت زاهیر خەڵکی سلێمانییە و دەرچووی هونەرە جوانەکانی سلێمانیە، بۆ چەند ساڵێک چۆتە ئەوروپا و لەوێ ژیاوە، دواتر گەڕاوەتەوە کوردستان و سەرقاڵی کاری ئاوازدانان و رێکسختنی بۆنە و ئیڤێنتی هونەریە لەگەڵ هونەرمەندە لاوەکان بە کچ و کوڕەوە، لە نوێترین دەرکەوتنیدا وەک سەرۆکی لیژنەی دادوەرانی هەڵبژاردنی شاجوانی عێراق دەرکەوت.