ژنێك بەناوی کریستی کۆنەر کە لە تەمەنی ٣١ ساڵیدایە، چووە سەنتەرێکی
جوانکاریی بۆ چاککردنی نینۆکەکانی، بەڵام نەیدەزانی کە لەوێوە بە ئەمبولانس دەیبەن
بۆ نەخۆشخانە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی "the sun" لە کۆتا جاردا کە کریستی
چووە بۆ سەنتەری جوانکاری و نینۆکەکانی جێڵ پۆلیش کردووە، دوای کۆتایی هاتن پەڵە لە
دەوری نینۆکەکانی دەرکەوتووە و قۆڵەکانیی و چاوەکانیی ئاوساون.
لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتیشدا هەناسەی توند بووە، بۆیە ستافی سەنتەرەکە بانگی ئەمبولانسیان
کردوە و دوای گەشتنی بە نەخۆشخانە پزیشکەکان پێیان وتووە کە تووشی وەڵامدانەوەیەکی
هەستیاری بووە لەو ماددەیەی کە لە جێڵی نینۆکەکەدا هەیە و بەکاردێت بۆ جێگیرکردنی
رەنگی نینۆکەکان لەژێر رووناکی شیندا.
دوای ئەوەش کریستی بڕیاریداوە دووربکەوێتەوە لەو جۆرە جوانکارییانە کە
ماددەی ناسروشتییان تێدایە، چونکە ئەو ماددانە هۆکارن بۆ تووشبوون بە هەستیاریی و
گرفتی تەندروستی دیکە.