ئەکتەرێکی دیاری زنجیرە فیلمی هاری پۆتەر کۆچی دواییکرد

PM:01:49:22/03/2023

30676 جار خوێندراوەتەوە

پۆڵ گرانت کە یەکێک لە ئەکتەرە دیارەکانی زنجیرە فیلمی هاری پۆتەر لە تەمەنی ٥٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

سۆفی گرانت بە کەناڵی سکای نیوزی وتووە "باوکم بەهۆی کارەکانییەوەکەسێکی خۆشەویست و ناسراو بوە.. لە تەمەنێکی زوودا بەجێیهێشتین".

پێنج شەممەی رابردوو پۆڵ لە نزیک وێستگەی King's Cross لە لەندەن بێهۆش کەوتووە و بوراوەتەوە، بە خێرایی گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، دوای ماوەیەکی کەم پزیشکەکان بە خانەوادەکەیان راگەیاندووە پۆڵ "مێشکی لەکارکەوتووە".

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانیش ئاماژەی بەوە کردووە، پاش ئەوەی مێشکی ئەو ئەکتەرە لەکارکەوتووە و مردووە لە ١٩ی ئازاردا پزیشکەکان بڕیاریانداوە ئەو ئامێرەی بۆ مانەوەی لە ژیاندا پێوەی بووە لێی بکەنەوە، لەو کاتەشەوە بە تەواوی هەواڵی مردنی ئەو هونەرمەندەیان رانەگەیاندبوو.

گرانت کە ئەکتەرێکی دیاری بەریتانییە لە چەندین بواری سینەمادا رۆڵیبینیوە، لەوانەش فیلمی "جەنگی ئەستێرەکان"، "هاری پۆتەر"، لە فیلمی " Return of the Jedi" بە رۆڵی ئییۆک بەشدار بووە، لەگەل چەندین فیلمی بەناوبانگی تردا.
www.le360.ma | الموت يغيب أحد نجوم «هاري بوتر»

ئ.ل