لەکاتی شۆردنی رووخسارتدا لەم هەڵانە دووربکەوەرەوە

AM:10:05:22/03/2023

26284 جار خوێندراوەتەوە

شۆردنی روخسار لە بەیانیاندا و دوای هەستان لە خەو یەکێکە لە خووە سەرەکییەکان لەلای زۆربەی کەس بۆ گرنگیدانە بە پێستیان، بەڵام هەندێك هەڵە هەن کە لە کاتی شۆردنی دەموچاودا دەکرێن هۆکارن بۆ زیادبوونی گرفتەکانی پێست.

لە بابەتێکی تەندروستی ماڵپەڕی " getldi"دا باسکراوە، ئاماژە بە پێنج هەڵە دەکات کە باشتروایە لەکاتی شۆردنی دەموچاودا خۆتیان لێ بەدوور بگریت، بەم جۆرە:

١. دەبێت بە ئاوێکی شلەتێن روخسارت بشۆیت، چونکە ئاوی گەرم دەبێتە هۆی سوتانی، ئاوی ساردیش دەبێتە هۆی سووربوونەوەی، لەکاتێکدا ئاوی شلەتێن پێست بە تەندروستی دەهێڵێتەوە و ناهێڵێت چەورییە سروشتییەکانی لەدەستبدات.

٢. لێنەکردنەوەی ماکیاژ پێش شۆردنی وادەکات پاشماوەی ماکیاژەکە بە روخسارەوە بمێنتەوە و بەجوانیپاك نەبێتەوە.

٣. بەکارهێنانی غەسولێك کە بۆ رووخسارت باش نەبێت وادەکات گرفتەکانی پێست زیاتر بێت.

٤. زیادەڕۆییکردن لە شۆردنی رووخسار وادەکات پێست وشکببێتەوە.

٥. شۆردنی دەموچاوت بە دەستی پیس، ئەوە وا دەکات بەکتریاکان بە دەموچاوتدا بڵاوببنەوە.