لە نمایشەکەدا مۆدێلەکان جل و بەرگی بەکارهاتوویان
لەبەردا بوو کە ئامانج لێی بەرز کردنەوەی ئاستی هۆشیاری بوو لەسەر کاریگەری زیاد بەرهەمهێنانی
جل و بەرگ لەسەر ژینگە.
محمد قاسمی تەمەن ٢٥ ساڵ کە رێکخەری نمایشەکە
بوو ڕایگەیاند کە نایانەوێت جل و بەرگ زۆر بەرهەم بهێندرێت و دەبێت بەکاربهێندرێنەوە.
نمایشەکە لە نزیک گوندی حوسەینییە ئەنجامدرا و
تیایدا چەندین جۆری جیاوازی جل نمایشکران لەوانەش چاکەت و کۆت و جۆرەکانی پانتۆل و
جل و بەرگی کلتوری.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە پیشەسازی بەرهەمهێنانی
جل و بەرگ کاریگەری هەیە لەسەر پیس بوونی ژینگە و وشک بوونی ڕووبارەکان بەو هۆکارەی
کە بڕێک ئاوی زۆر بەکاردێت لە بەرهەمهێنانیاندا، هەروەها ئامانج لە رێکخستنی ئەم نمایشە
تیشك خستنە سەر ژینگە و ژمارەی دارەکانە کە رۆژ بەرۆژ بەرەو کەمبوونەوە دەچن.