وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە،
رۆژی سێ شەممەی رابردوو لە نەخۆشخانەیەکی شاری بەغداد ژنێک بە سکێک پێنج منداڵی
بووە.
سەلام بەدری پزیشک و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فاتمە زەهرا
تایبەت بە ژنان و منداڵبوون کە سەر بە
وەزارەتی تەندروسیی بەغدادە وتوویەتی "ژنەکە خەڵکی ناوچەکەیە و سێ کچ و دوو
کوڕی بە سکێک بووە، دایک و منداڵەکان بەتەندروستییەکی باشەوە نەخۆشخانەیان
بەجێهێشتووە".
شەیما محەمەد لامی سەرۆکی دەستەی پزیشکانی تایبەت بە
ژنان و منداڵبوون رایگەیاندووە، ژنەکە تەمەنی لە بیستەکاندایە و سکەکەی لە قۆناغی
نۆ مانگیدا بووە، بەهۆی ئازاری ژانی منداڵبوونەوە سەردانی نەخۆشخانەکەی کردووە، لە
دوای پشکنین رەوانەی ژووری منداڵبوون کراوە و بە نەشتەرگەریی منداڵەکانی بووە، کە
کێشیان لە نێوان ٨٠٠ بۆ هەزار و ٣٠٠ گرامدا
بووە.


ئ.ل