باڵی مریشک یەکێکە لەو
بەشانەی مریشک کە خواستێکی زۆری خەڵکی لەسەرە و زۆرکات بۆ برژاندن ئامادەدەکرێت، بە
تایبەت لە گەشت و چونەدەرەوەکاندا، بەهۆی ئەوەی تامێکی خۆشی هەیە، یەکێک لەو خۆشکردنانەی
پەسەندە و تامێکی خۆش دەبەخشێت بەبەکارهێنانی رووبەهەنارە.
شێوازەکانی خۆشکردنی خۆراکەکان
زۆرن و هەر کەسێک بە شێوەیەک پێی پەسەندە و چێژی لێ وەردەگرێت بەڵام یەکێک لەشێوازەکان
کە تامێکی خۆشه دەبەخشێت بەم شێوەیەیە:
کەرەستەکان:
۱/۲نیو کیلۆ باڵی مریشك
کەوچکێکی زەڵاتە خوێ
کەوچکێکی چێشت زەیتی زەیتوون
سێ کەوچکی چێشت ڕوبەهەنار
ئاوی لیمۆیەک
کەوچکێکی چا لیمۆندزی
ئامادەکردنەکەی:
سەرەتا باڵەکان جوان دەشۆرێتەوە
و خاوێن دەکرێتەوە و دەکرێتە سوزگییەکەوە بۆ ئەوەی ئاوەکەی بچۆڕێتەوە پاشان لەناو
دەفرێکدا هەموو کەرەستەکان جگە لە باڵی مریشکەکە تێکەڵ بکە، بۆ ئەوەی سۆسەکەی
ئامادەببێت و باڵەکان بکەرە ناو سۆسەکەوە و بۆ ماوەی دوو کاتژمێر یان زیاتر لەناو
ساردکەرەوەدا دایبنێ، دواتر بە فڕن یان لەسەر خەڵوز بیبرژێنە و لەگەڵ نان و دۆ پێشکەشی
بکە.
جێگەی ئاماژەیە بەپێی
زیادبوونی بڕی باڵەکە پێویستە کەرەستەکان زیادبکرێت.
ئ.ل