چۆن ئاوی برنج بۆ درێژبوون و پڕبوونی قژ بەکاردەهێنیت؟

PM:08:36:20/03/2023

9448 جار خوێندراوەتەوە

ئاوی برنج سەرچاوەی تەندروستی و جوانییە بۆ قژ، بەو پێیەی یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی قژ بەهێز و بریقەدار دەربکەوێت.

گۆڤاری "جۆلی”، تایبەت تەندروستی و جوانی، رایگەیاندووە ئاوی برنج دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی وەک B و C و E و پرۆتین و ترشە ئەمینیەکان و دژە ئۆکسانەکان، کە یارمەتی گەشەی قژ دەدەن، پێکهاتەکەی بەهێز دەکەن، لە شکاندنی قژ و کەوتنە خوارەوە دەیپارێزن، هەروەها دیمەنێکی بریقەدار و سەرنجڕاکێشی پێدەبەخشێت.

چۆنیەتی ئامادەکردنی ئاوی برنج:

نیو کوپ برنجی سپی بەکاربهێنە و بە جوانی بیشۆرەوە، دواتر بیخەرە نە ناو مەنجەڵێکەوە و کوپێک ئاوی تێبکە و با بۆ ماوەی پێنج خولەک بکوڵێت.

دوای ئەوە برنجە بپاڵێوە و ئاوەکەی جیا بکرێتەوە، پاشان ئاوی برنجەکە بۆ ماوەی ١٠ خولەکی تر بکوڵێنە، دوای ئەوە بۆ ماوەی ٣٠ خولەک بەجێیبهێڵە تا سارد دەبێتەوە، دواتر لەناو دەفرێکی داخراودا دایبنێ.

بۆ کاریگەری زیاتر، دەتوانرێت ئاوی برنجەکە بترشنێرێت ، ئەویش بە جێهێشتنی بۆ ماوەی پێنج بۆ حەوت رۆژ پێش بەکارهێنانی، یارمەتی دەردانی ماددە خۆراکیەکان دەدات کە گرنگن بۆ تەندروستی و جوانی قژ.

بەو پێیەی ئاوی برنج بە خێرایی تێکدەچێت، پێویستە هەر کە لەناو دەفرە داخراوەکەدا لەناو سەلاجەدا هەڵبگیرێت، بە لەبەرچاوگرتنی بەکارهێنانی لە ماوەی هەفتەیەکدا.

ئاوی برنج دەتوانرێت وەکو غەسولی قژ بۆ ماوەی ٢٠ بۆ ٣٠ خولەک بەکاربهێنرێت، دواتر بە ئاوی پاک بیشۆرێت.

ر.ئ