خانمە هونەرمەندی میسری لبنا مەحمود دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشیدا کۆچیی
دواییکرد.
نیهال عەنبەر بەرپرسی فایلی پزیشکی لە سەندیکای کارەکانی نواندن وتوویەتی،
لبنا مەحمود کۆچی دوایی کرد و سبەی یەکەم رۆژی پرسەکەی دەبێت.
درامای " موضوع عائلي" کۆتا کاری هونەریی ئەو
خانمە هونەرمەندەیە کە رۆڵی دایکی ئیبراهیمی دەبینی کە هونەرمەند ماجد کەدوانی ئەو
رۆڵەی وەرگرتبوو.
لبنا مەحمود ئەکتەرێکی میسرییە و هونەرەکانی بالیای خوێندووە دواتر لەبواری
نواندندا کاری کردووە، لە چەندین کاری سینەماییدا بەشداری کردووە. سەرەتای کاری
هونەریی ساڵی ١٩٨٥ بووە، کاتێك کە بەشداری لە فیلمی " صاحب الإدارة بواب
العمارة" دا
کردووە، هەروەها لە چەندین کاری شانۆیی و درامای تەلەفیزیۆنیدا بەشداری کردوە، بە
رۆڵبینینی سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل ناوبانگی دەرکردووە.
