دیارییەکەی نەورۆزی هەڵوێست بڵاوبوویەوە

PM:08:41:19/03/2023

2500 جار خوێندراوەتەوە

هەڵوێست محەمەد هونەرمەندی گۆرانیبێژ نوێترین گۆرانی بەناوی "خۆزگە" بڵاوکردەوە.

هەڵوێست لەبارەی ئەم گۆرانییەوە وتوویەتی، "ئەم گۆرانییە پیرۆزبایی ئێمە دەبێت بۆ جەژنی نەورۆز".

گۆرانییەکە لە تێکستی هەڵوێست خۆیەتی، کاری موزیکی لەلایەن عەلی شەریفزادەوە بۆکراوە، بەرهەمی میترۆنۆم پڕۆدەکشنە و لە دەرهێنانی دیار بەگە.

ھەڵوێست موحەمەد لەدایکبووی شاری ھەڵەبجەیە، لە ساڵی ٢٠٠٢ دەستی بە کاری ھونەریی کردووە، چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی تایبەت بەخۆی هەیە، لە ساڵی ٢٠١٩ بەشداریی فیلمی سینەمایی پەیکەری دڵی کردووە و لە فیلمێکیشدا بە ناوی تەمی بابا کاریکردووە.