هەموو کەسێکی پێویستی بە
خۆشەویستی و گرنگیپێدان و رێزگرتن هەیە، بەو جۆرە گرفت و ناخۆشییەکانی ژیان
تێدەپەڕێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت هەموو کەسێک خۆی خۆشبوێت و گرنگی بە جوانییەکانی
دەرەوەشی بدات بەو هەنگاوانە دەبێتە کەسێکی سەرنجڕاکێش.
ماڵپەڕی هێڵسی شوتی
بەریتانی کۆمەڵێک رێنمایی بۆ خانمان خستووەتە ڕوو لەپاڵ بڕوابەخۆبوون و گرنگیدان
بە خوود گرنگی بە رووکاری دەرەوەشیان دەبن، بەو جۆرە دەبنە خانمێکی سەرنجڕاکێش:
یەکەم: گرنگی بە رۆتینی
بەیانیانت بدە، وەک شۆردنی ددانەکان و روخسار و بەکارهێنانی سیرەم و کرێمی شێدارکەرەوە
و مەساجکردنی روخسار.
دووەم: گرنگی بە خۆراک
پێدانی روخسار بدە، وەک بەکارهێنانی کرێمی ڤیتامین سی بۆ روخسار و خواردنی
میوەکانی وەک ترێ و شیلک و مزرەمەنییەکان وەک پرتەقاڵ.
سێیەم: بنبێخی سەرت بشێلە،
گرنگی بە قژت بدە و زەیتە سروشتییەکانی بۆ بەکاربهێنە و رێگری لە وەرین و
رووتانەوەی بگرە.
چوارەم: هەندێک چارەسەری
جوانکاریی بەکاربهێنە، وەک تەقشیر و هایدرافایشەڵ کە هەموویان رۆڵیان هەیە لە
پاککردنەوەی پێست و نەمانی خانە مردووەکانی روخسار و رەونەقبوونی روخسار.
ئ.ل