پسپۆڕێک هۆشداری لەسەر زۆر خواردنی گۆشتی سوور دەدات

PM:03:03:19/03/2023

2776 جار خوێندراوەتەوە

پرۆفیسۆرێکی یاریدەدەر و راوێژکاری نەشتەرگەری قۆڵۆن هۆشداری لە زۆر خواردنی گۆشتی سوور و خووی هەڵەی خواردن دەدات، وەک یەکێک لە هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن ناوی دەبات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی،" عاجل"، لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ بەرنامەی "یا هەلا” کە لە بەرنامەی "خەلیجی رۆتانا" پەخشکرابوو، دکتۆر "نورە بنت سوفیان ئەلحەسن" جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە بە شێوەیەکی مامناوەند گۆشت بخورێت و لە رۆژێکدا سێ جار نەخورێت، هەروەها  خووە خۆراکییەکان بگۆڕدرێت بە خواردنی دەوڵەمەندن بە ریشاڵ، خواردنەوە ئاوی زۆر، دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و کەمخواردن.

لەپێشووتریشدا چەندین توێژینەوە کراوە کە هۆشداری دەدەن لەبارەی زۆر خواردنی گۆشتەوە بەهۆی ئەوەی مەترسییەکان لەسەر تەندروستی زیاد دەکات و هۆکارە بۆ زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە کوشندەکانی وەك نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە.

ر.ئ