توێژینەوەیەک: دەرکەوتنی دوو نیشانە لە جەسەتدا هۆکارەکانیان ئاژەڵە ماڵییەکانن

PM:02:14:19/03/2023

8104 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، ئاژەڵە ماڵییەکان دەکرێت هۆکاربن بۆ تێکچوونی خەو و کرژبوونی قاچەکان لە شەودا.

بەپێی بابەتێکی تەندروستی کە ماڵپەڕی" al-Arabiya" ئاماژەی پێداوە، توێژینەوەکە لەگۆڤاری ئامۆژگاری مرۆڤ و ئاژڵاندا بڵاوکراوەتەوە و دکتۆر لاورێن ویسنیوسکی لە زانکۆی Lincoln Memorial لە وڵاتی ئەمەریکا، سەرپرشتیاری توێژینەوەکە سەرنجی داوەتە ئەو خاوەنانەی کە ئاژەڵی ماڵییان هەیە لە وڵاتی ئەمەریکا، توێژینەوەکەی لەسەر راپرسییەک کردووە کە لە ساڵی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠٠٦ ئەنجامدراوە و داتای پێنج هەزار کەسی وەرگرتووە لە ٪٥١،٧ ژن بوون و ٪٤٨،٣ یان پیاوبوون.

دکتۆرەکە بۆی دەرکەوت، ئەوانەی خاوەنی ئاژەڵی سەگن بە ئەگەری زۆرەوە کێشەکانی خەویان تووشدەبێت، لەکاتێکدا ئەوانەی خاوەنی پشییلەن مەترسی تووشبوونیان بە کرژبوونی قاچەکان زیاترە.

دکتۆرەکە جیاوازی نێوان کوالێتی خەوی لە هەردوو خاوەنی سەگ و پشیلەدا بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە پشیلەکان شەوانە چالاکترن.

توێژینەوەکەش هۆکاری کێشەکانی خەو کە پەیوەندی بە ئاژەڵی ماڵییەکانەوە هەیە گەڕاندووەتەوە بۆ (هەستکردن بە نائاسوودەیی، خەواڵووی و دەستنەکوتنی خەوێکی باش، خەوتن کەمتر لە شەش کاتژمێر لەکاتی پێشنیارکراو.)

ر.ئ