شێوەیەکی جیاوازی ئامادەکردنی سەمونە و تامی خۆشە و خەڵک حەز بە خواردنی
دەکات.
پێداویستیەکان:
ھەویر
2 پەرداخ شیری تەڕ
1 خواردن شەکر
1 کەوچک خواردن خوێ
2 کەوچک زەیتی زەیتون
20 گرام خومرەی تەڕ
ئارد بەپێی پێویست
2 کەوچک زەیت
پەنیری پیتزا و کونجی بۆ رازاندنەوە
شێوازی ئامادەکردنی:
- خومرە، شەکر و بەشێک لە ئاردەکە بگرەوە.
- وردە وردە ئارد و خوێ و زەیتی زەیتون بکەرە ھەویرەکەوە.
- بە یەک کەوچک زەیتی زەیتون ھەویرەکە بشێلە و دایپۆشە تا هەڵدێت.
- بە زەیتی زەیتون دەست چەور دەکرێت گونکەکان دروستبکە، بۆ 5 خولەک داینێ.
- دواتر گونکەکان پان بکەرەوە، پەنیر و کونجی دەکرێتە سەری.
- بیکەرە فڕنەوە و لەسەر پلەی گەرمی 180 بیبرژێنە.
ر.ئ