ئەو خووانە چین هاوسەنگی شەکری ناو خوێن رادەگرن؟

AM:11:05:19/03/2023

5228 جار خوێندراوەتەوە

بنیاتنانی خووی تەندروست بەهۆکارێکی سەرەکی دادەنرێت بۆ گۆڕینی شێوازی ژیان و بەڕێوەبردنی شەکری خوێن، بۆ ئەو مەبەستەش هەندێک خوو هەن کە یارمەتیمان دەدەن شەکری خوێنمان رێکبخەین.

بەگوێرەی بابەتێکی تەندروستی ماڵپەڕی"Eatthis"، لەبابەتێکی تەندروستیدا چەند خوویەکی خستووتەڕوو کە یارمەتیت دەدەت لە رێکخستنی شەکری ناو خوێن، کە ئەمانەن:

١. دەرکەوتووە وەرگرتنی پڕۆتین لە بەیانیاندا هاوسەنگی شەکر بە درێژای رۆژەکە رادەگرێت.

٢. باپەندبە بە ژەمە ئاساییەکانەوە، هەوڵبدە هەموو چوار کاتژمێر جارێک خواردن بخۆیت بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی شەکری خوێنت بکەیت، چونکە ئەگەر خۆت زۆر برسی بکەیت ئەوا وات لێ دێت زۆر بخۆیت.

٣. لە قاپەکەتدا با هەمیشە ئەم خواردنانە هەبن وەک پڕۆتین، کاربۆهێترات و ئەو سەوزانەی کە شەکر لە پێکهاتەکەیاندا نییە.

٤. ژەمێکی هاوسەنگ رابگرە نەک لەسەر خۆتی قورس بکەیت، پێویست ناکات بەتەواوی کاربۆهێدرات نەهڵیت لە ژەمەکەدا.

٥. لەدوای خواردنی ژەمەکان ١٠ خولەک بەپێی بڕۆ، ئەوە یارمەتی دەدات شەکر لە خوێندا کەم ببێتەوە و ماسولەکانت بجوڵێت.

ر.ئ