لە مانگی رەمەزاندا بە ١٠ هەنگاو جەستەت لە ژەهرەکان رزگاربکە

AM:09:15:19/03/2023

8748 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ نزیکبوونەوەی رەمەزاندا هەندێک خووی خراپی خواردن هەن دەبێت کاری لەسەر بکەیت و وازی لێبهێنیت چونکە زیان سیستمی خۆراکی دەگەیەنن.

بەگوێرەی ماڵپەڕی healthline کە تایبەتە بە بابەتی تەندروستی،ئاشکرایکردووە کە ٣٠ رۆژ بەرۆژووبوون لە رەمەزاندا، ١٠ رێنمایی هەن دەتوانیت لەڕێگەیانەوە ژەهرەکانی جەستە بکەیتە دەرەوە، بەم جۆرە:

١. لەکاتی بەربانگدا دەبێت بە سوپ و زەڵاتە دەست پێبکەیت و خۆت لە ژەمی چەور دووربخەیتەوە.

٢. لەکاتی بەربانگدا شیرینی زۆر مەخۆ چونکە بەقورسی هەرس دەکرێت.

٣. خۆت لە خواردنەوە شیرینەکان بەدووربگرە و بیانگۆڕە بە شەربەتە سروشتیییەکان.

٤. ئەو خواردنانە مەخۆ کە خوێیان زۆر تێدایە، هەروەها نابێت میزیش زۆر بهێڵیتەوە.

٥. وەرزشکردن دوو بۆ سێ رۆژ لە هەفتەیەکدا.

٦. بڕێکی باش ئاو بخۆرەوە چونکە جەستە لە وشکبوونەوە دەپارێزێت و ژەهرەکان دەکاتە دەرەوە.

٧. راستەوخۆ دوای رۆژووشکاندن ئاوی سارد مەخۆرەوە بەسەر گەدەی بەتاڵدا.

٨. لە پارشێودا لەو سەوزە و میوانە دووربکەوەرەوە کە ریشاڵیان تێدایە، وەک سێو، مۆز، پرەقاڵ و چەرەسات.

٩. لە جگەرە کێشان دووربکەوەرەوە، چونکە بەشێوەیەکی بەرچاو ژەهرەکان لەجەستەدا دەردەکات.

١٠ چەند قاشێک لە لیمۆ، پرتەقاڵ یان زەنجەفیل بکەرە ناو پەرداخی ئاوەکەتەوە و بیخۆرەوە، چونکە ژەهرەکانی جەستە دەردەکات و ووزەت پێدەبەخشێت.
ر.ئ