ئەم خۆراکانە دڵەڕاوکێ و سترێس کەمدەکەنەوە

AM:08:34:19/03/2023

8980 جار خوێندراوەتەوە

زۆربوونی ئەرك و قورسبوونی ژیان وادەکات مرۆڤەکان رۆژانە تووشی دڵەڕاوکێ و سترێس ببن و نەتوانن ئارامیی دەروونیان بەدەست بهێنن.

لەمبارەیەوە دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراك ئاماژەی بە چەند خواردنێك کردوە کە سترێس و دڵەڕاوکێ کەمدەکەنەوە و دەبنە هۆی هەستکردن بە ئارامیی، لە بریتین لەمانە:

- سەوزە گەڵا تۆخەکان.

- چەرەزات بە هەموو جۆرەکانییەوە.

- چای لیمۆ نەعنا.

- گوێز و بادەم.

- بلوبێری و توتڕك.

- شۆکولاتەی تۆخ.

- پرتەقاڵ.

- پەتاتەی شیرین.

- ماسی سەلەمون.

- ئەڤۆکادۆ.