پێویسته دایكان و باوكان به‌گشتی و شۆفێران به‌تایبه‌تی، له‌وه‌رزی به‌هار و گه‌شت و سه‌یراندا ڕه‌چاوی كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی گرنگ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كات به‌سه‌ربردن و خۆشییه‌كه‌یانی گه‌شت و سه‌یرانه‌كه‌یان نه‌بێته ناخۆشی و كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن.
لاپەڕەی ترافیك ئێف ئێمی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بە کۆمەڵێك رێنمایی کردووە کە دەبێت شۆفێران لەکاتی گەشت و سەیراندا رەچاوی بکەن:
- هه‌رگیز له‌ژێری كاریگه‌ری مه‌یی و مادده كهولیه‌كاندا شۆفێری مه‌كه.
- ئارامگربه له‌شۆفێریكردندا و هه‌رگیز تیژڕه‌وی مه‌كه.
- هه‌رگیز منداڵ له‌سندوقی ئۆتۆمبێل و پشتی "پیك ئاپ" سوار مه‌كه.
-هه‌رگیز منداڵ له‌باوه‌ش و له‌سه‌ر كوشنی شۆفێر له‌گه‌ڵ خۆتدا سوار مه‌كه و زۆر مه‌ترسیداره.
- ڕێگه‌مه‌ده منداڵ له‌سڵاید و جامه‌كانی ئۆتۆمبێله‌وه ده‌ست و سه‌ر ده‌ربهێنێت و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی دروست مه‌كه.
- په‌له‌مه‌كه له‌شۆفێریكردن‌و مه‌به‌ره هۆكاری دروستبوونی لۆد‌و قه‌ره‌باڵغی زیاتری ڕێگه‌وبانه‌كان.
- هه‌رگیز ڕێگه‌ی خۆڵی ته‌نیشت ڕێگه سه‌ره‌كییه‌كان به‌كارمه‌هێنه‌و ئاسته‌نگ‌و ناڕه‌حه‌تی بۆ شۆفێرانی تر دروست مه‌كه.
- دڵنیاببه‌ره‌وه له‌مه‌رجی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به‌گشتی و به‌تایبه‌ت، (تایه‌كان ستۆك نه‌بن و كه‌م هه‌وا نه‌بن، فڵچه‌كان كاربكه‌ن و ده‌به‌ی ئاوه‌كه‌یان پڕ بێت، و نابێت پاتری ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كێشه‌ی هه‌بێت).
- هه‌میشه خۆت و سه‌رنشینه‌كان پشتێنی سه‌لامه‌تی به‌كاربهێنن و سه‌رنشینی زیاد سوار مه‌كه.
- به‌وریایی شۆفێریی بكه و ڕێگه مه‌ده سه‌رنشین و ده‌نگی ڕادیۆ و میوزیكی ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ت، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر شۆفێریت هه‌بێت.
- هه‌میشه به‌كارێكی قورسی مه‌زانه هاوكاری شۆفێرانی دیكه بكه‌یت، له‌كاته‌كانی گه‌شت و سه‌یراندا هاوكاری شۆفێران به.
- هاوكاری تیمه‌كانی هاتوچۆ بكه و پابه‌ندبه به‌ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆوه.
-ئه‌گه‌ر ئاستی بینینت كه‌مه، چاویله‌كه‌كانت له‌كاتی شۆفێریكردندا له‌چاو بكه.
- كاتێك له‌نزیك ڕێگه‌ی خێرا لاده‌ده‌یت به‌مه‌به‌ستی سه‌یرانكردن، زۆر نزیكی ڕێگه‌كه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ت دامه‌نیشه، له‌به‌ر ئه‌گه‌ری ڕووداو له‌سه‌ر ڕێگه‌كه.