فیلمی "زریانی بەهار" بەرهەم دەهێنرێت

PM:11:14:18/03/2023

1508 جار خوێندراوەتەوە

فیلمی سینەمایی زریانی بەهار بە بەشداری چەندین ئەکتەری دیاری سینەما بەرهەمدەهێنرێت.

فیلمی سینەمایی زریانی بەهار فیلمێکی درێژی مێژوویی کوردییە و لە هەرێمی کوردستان بەرهەمدێت بە ستافێکی پرۆفیشناڵ و ئەکادیمی.

فیلمەکە لە ئێستادا لە قۆناغی ئامادەکاری و وێنەگرتنادایە، هەروەها فیلمەکە ژمارەیەکی زۆر ئەکتەر و ئێکسترا (کۆمبارس)ی تێدایە و لەلایەن (ترێندی کاست ئەجێنسی) کاستینی بۆ دەکرێت.

زریانی بەهار، لە نوسین و دەرهێنانی هێژوان زەندییە، رێهان شەوکەت پرۆدیوسەری بەرهەمەکەیە، بڕیار حەسەن بەڕێوەبەری بەرهەمە و چەند ئەکتەرێکی ناسراو و دێرین لەگەڵ کۆمەڵێك ئەکتەری نوێ لەو بوارەدا رۆڵی تێدا دەبینن لەوانەش، (قادر جەلال، شەماڵی عەبەرەش، ئەیام ئەکرەم، داستان کاکە رەش، چاوان قارەمان، زەریا سامی، بەناز عەبدولمەجید، دڵنیا محەمەدی) چەند ئەکتەرێکی دیکەش.