تەندروستیەكی باش پەیوەستە
بەجۆری ئەو خۆراكانەی مرۆڤ بەكاری دەهێنێت بۆئەوەی لەشی بەشێوەیەكی باش كار بكات و
ووزە بەرهەم بهێنێت و ڕێگری بكات لەنەخۆشی، ڕیشاڵەكان بەرێگایەكی سروشتی و چالاك
دادەنرێت بۆ پارێزگاری لەكێشی تەندروست و پاراستنی تەندروستی ئەندامەكانی ناوسك و
كاركردنی.
بۆ دەستكەوتنی جەستەیەکی
شیاو و تەندروست جگە لەوەرزشكردن، پێویستە سیستمێكی خۆراكی تەندروست بگیرێتەبەر كەدەوڵەمەندبێت
بەڕیشاڵەكان بەهۆی ئەوەی ئەوە بە بەشێكی گرنگی سیستمی خۆراكی تەندروست دادەنرێت كەرێژەی
شەكر لەناو خوێن كەمدەكاتەوە و كێش دادەبەزێنێت و تەندروستی دڵ و بەرگری لەش پتەودەكات
و زۆرێك سوودی تریشی هەیە.
پێگەی هێڵس شوتس بڵاویكردەوە
زۆرێك لەو خۆراكانە هەیە كە ڕیشاڵی تێدایە، بەڵام پسپۆڕان رێنمایی دەدەن لەسەر پێنج
خۆراك كەدەوڵەمەندن بەڕیشاڵەكان و دەبنە هۆی دابەزاندنی كێش و كۆلیسترۆل، ئەوانیش
بریتین لە :
سێو: ئەم میوەیە بڕێك ڕیشاڵی
تێدایە كەدەگاتە ٢.٤ گرام بۆ هەر سەد گرامێك.
ئەڤۆگادۆ: رێژەی ڕیشاڵەكان
تێیدا دەگاتە ٦.٧ گرام بۆ هەر سەد گرامێك.
توو: دەوڵەمەندە بەڤیتامین
سی و مەنگەنیز و بڕێكی بەرزی ڕیشاڵی تێدایە و دەگاتە ٨ گرام بۆ هەر سەد گرامێك.
نیسك: بڕێكی زۆر ڕەگەزی
خۆراكی گرنگ و پرۆتینی تێدایە و رێژەی ڕیشاڵەكان تێیدا دەگاتە ١٣ گرام لەكوپێك نیسكی
لێنراو.
بەزالیا: بەیەكێك لەخۆراكە دەوڵەمەندەكان بە ڕیشاڵەكان
دادەنرێت و رێژەكەی دەگاتە ١٦.٣ گرام بۆ كوپێك بەزالیای لێنراو.