هەڵوێست محەمەد هونەرمەندی گۆرانیبێژ نوێترین گۆرانی بەناوی "خۆزگە"
بڵاودەکاتەوە.
هەڵوێست محەمەد لەرێگەی هەژمارەکانی لە سۆشیاڵ میدیادا ئاشكرایکردووە کە
سبەی ئێوارە کاتژمێر حەوت "خۆزگە" بڵاودەکاتەوە، کە نوێترین کاری هونەرییەتی
و دیار بەگ کاری دەرهێنان و وێنەگرتنی بۆ کردوە.
ھەڵوێست موحەمەد لەدایکبووی
شاری ھەڵەبجەیە، لە ساڵی ٢٠٠٢ دەستی بە کاری ھونەریی کردووە، چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ
کلیپی تایبەت بەخۆی هەیە، لە ساڵی ٢٠١٩ بەشداریی فیلمی سینەمایی پەیکەری دڵی کردووە
و لە فیلمێکیشدا بە ناوی تەمی بابا کاریکردووە.