خانمە هونەرمەندی
گۆرانیبێژ ژینا عەزیز وەیسی نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی "گوڵ سور" لە
چەناڵی یوتیوبەکەی باوکی بڵاوکردەوە.
کارە موزیکییەکانی ئەم
بەرهەمەی فۆلکلۆرە و محەمەد جەواد کاری ئەڕەنجمێنتی بۆ کردووە ، میکس و ماستەرینگی
حسێن نیکۆییە، پەیمان زەمانی کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.
ژینا عهزیز وەیسی کچی هونەرمەندی میللی عەزیز وەیسییە و
لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، ماوەیەکی کەمە دەستی بە کاری هونەریی کردووە و
گۆرانییەکی بەشێوەی دوێت لەگەڵ باوکیدا وتووە.
ئ.ل