گەنجە عێراقییەکە لە دوای جیابوونەوەی لە دەستگیرانەکەی روونکردنەوە دەدات

PM:04:27:18/03/2023

36496 جار خوێندراوەتەوە

حەیدەر ئەو گەنجە عێراقییەی دانیشتووی فینلەندا بووە و مارەیی دەستگیرانەکەی کاردانەوەی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا لێکەوتەوە، بە جۆرێک مارەی پێشەکی کیلۆیەک ئاڵتوون و پاشەکی ملیارێک یۆرۆ بووە، لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی جیابوونەوەیان روونکردنەوە دەدات.

حەیدەر ماوەیەک پێش ئێستا ساتی مارەبڕینی لەگەڵ غەدیر فەهدی کوەیتی بڵاوبووەتەوە و کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتبووەوە، بەهۆی ئەوەی مارەیی پێشەکی کچەکە کیلۆیەک ئاڵتوون بووە و پاشەکییەکەشی ملیارێک یۆرۆ بووە، بەڵام دوای ١٢ رۆژ بەسەر مارەبڕینیان هەواڵی جیابوونەوەیان میدیا عەرەبییەکانی گرتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش گەنجە عێراقییەکە رونکردنەوەی داوە، هەروەک لە ماڵپەڕی عەرەبیەدا هاتووە.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "من و خاتوو غەدیر بە فەرمی و بە رەزامەندی هەردوولا لەیەکتر جیابووینەتەوە، هۆکارەکەشی بۆ نەگونجانی یەکتری و رێکنەکەوتن لەسەر بابەتەکانی نێوانمان بووە، هیوادارم بەبێ من ژیانێکی خۆش بەرێبکات".

بەهۆی بڵاوبوونەوەی هەواڵی جیابوونەوەیان لە تۆرەکۆمەڵایەتییەکان رەخنەی توندی لێگیراوە، بەڵام ئەو گەنجە لە وەڵامی ئەو رەخنانەدا بەرگریی لە خۆی کردووە.

ئ.ل