پزیشکێک: خواردنی ئەڤۆکادۆ هانی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنێکی گرنگ لە پیاواندا دەدات

PM:03:01:18/03/2023

4244 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕێکی نەشتەرگەری میزەڵدان و نەخۆشییەکانی تایبەت بە پیاوان، ئاشکرایکردووە کە ئەڤۆکادۆ سوودی بۆ بەرهەمهێنانی هۆرمۆنێکی گرنگ هەیە لە پیاواندا کە ئەویش"تێستێستیرۆنە".

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی"عاجل"، دکتۆر ساڵح بن ساڵح پسپۆڕ لە نەشتەرگەری میزەڵدان و نەخۆشییەکانی تایبەت بە پیاوان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاشکراکردووە، ئەڤۆکادۆ هانی بەرهەمهێنانی هۆڕمۆنی "تێستیسترۆن"ـی پیاوان دەدات، چونکە ئاڤۆکادۆ سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە چەورییە تاکییە ناتێرەکان(ترشی ئۆلیک).

دکتۆرەکە ئاماژەشی بەوەدا، چەورییە تاکییە ناتێرەکان کاریگەرییان لەسەر دەردانی هۆرمۆنێك دەبێت کە پەیوەندی بە هۆرمۆنی تێستێسترۆنی پیاوانەوە هەیە.
ر.ئ