ڤیدیۆ.. رۆبۆتێکی بێژەر دروستکراوە کە ٢٤ کاتژمێر هەواڵ دەخوێنێتەوە

PM:02:02:18/03/2023

12800 جار خوێندراوەتەوە

میدیایەکی چینی تازەترین تیمی خۆی پێشکەش کرد، کە بێژەرەێکی زیرەکی دەستکردە دەتوانێت ٢٤ کاتژمێر هەواڵەکان بخوێنێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی"ئۆدیتی سێنتراڵ"، گرتەڤیدیۆیەک لەلایەن رۆژنامەی People’s Dailyبڵاوبووەتەوە کە تیایدا ڤیدیۆی ژنێکی رۆبۆت بەناوی" Ren Xiaorong"، دەردەکەوێت و بە زیرەکی دەستکرد ئیش دەکات، بە هەزارەها زانیاریی دەرباری هەواڵی فێرکراوە، گوێ لە راوبۆچووەکانی خەڵک دەگرێت و بەپێی ئەوانە پەرەدەسێنێت، بە جۆرێک دروستکراوە کە لە مرۆڤەوە نزیک بێت و بە ئەستەمی هەستەدەکەیت کە مرۆڤ نییە.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، لەڕێگەی بەرنامەیەکەوە هەموو کەسێک دەتوانێت پرسیار لەو بێژەرە زیرەکی دەستکردە بکات دەربارەی هەر بابەتێکی وەک( پەرەوەردە، خانووبەرە، کارکردن، پاراستنی ژینگە و هتد..).

لە یەکەم دەستبەکاربوونی رۆبۆتەکەدا لەسەر شاشە وتی،" سڵاو من ناوم Ren Xiaorong، من پێشکەشکارێکی ئەلکترۆنی زیرەکی دەستکردە، پەیوەندیم بە People’s Daily، کردووە، ٣٦٥ رۆژ، ٢٤ کاتژمێر بە بەردەوامی بێ پشوو هەموو ساڵەکە هەواڵتان بۆ دەگوازمەوە.