زلاتە یەکێکە لە خواردنە خۆشەکان، یەکێک لەو زەلاتانەی کە تام و چێژێکی
جیاوازی هەیە زەڵاتەی پەتاتەیە.
پێداویستیەکان:
*چوار دانە پەتاتە.
*یەک دانە پیاز.
*سماق.
*لیمۆ.
*خوێ.
*نەعناعی ووشک.
*یەک دەسک شبیت"
یان مەعدەنوس.
*زەیتی زەیتوون.
چۆنیەتی ئامادەکردنی:
سەرەتا پەتاتەکە بکوڵێنن و دای بنێن تا سارد بێتەوە دواتر توێکڵەکەی
لێبکەنەوە و بە شێوەی چوارگۆشەیی ووردی بکەن و پیازەکە ئەلقە ئەلقە ببڕن و دواتر مەعدەنوسەکە
وورد وورد بکەن و ئینجا سماق و لیمۆ و خوێ و زەیتی زەیتونی بە سەر دابکەن، بەو شێوەیە
ئامادە دەبێت بۆ پێشکەش کردن.
ر.ئ