پێنج رێنمایی بۆ خۆپاراستن لە قەڵەوی

AM:10:59:18/03/2023

6372 جار خوێندراوەتەوە

ئەو کەسانەی تەندروستن ئەگەر خووی تەندروستیان نەپارێزن، لە ماوەیەکی کەمدا قەڵەو دەبن، تەنانەت منداڵان دەتوانن قەڵەو بن ئەگەر کەس سەرنجی لەسەر خووی خواردنیان نەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی" تایمز ئۆف ئیندیا"، پێنج رێنمایی بۆ خۆپاراستن لە قەڵەوی ئاشکراکردووە، بەم جۆرە:

١. پارێزگاریکردن لە سیستمێکی خۆراکی تەندروست، ئەوەی دەیخۆیت کاریگەری لەسەر کێش و تەندروستیت دەبێت، بەپێی زۆربەی توێژینەوەکان، پەیڕەوکردنی خۆراکێکی هاوسەنگ کە میوە، سەوەزەوات، دانەوێڵەی تەواو و پرۆتینی بێ چەوری تێدابێت یارمەتت دەدات خۆت لە قەڵەوی بپارێزیت.

٢. چالاکی جەستەیی، رۆژانە وەرزشکردن یارمەتی پاراستی جەستە دەدات دژی قەلەوی و سووتاندنی کالۆری زیادە.

٣. دەستکەوتنی خەوی پێویست، خەوتن رێگە دەگرێت لە زیادەخۆری و وا دەکات قەڵەو نەبیت.

٤. کەمکردنەوەی راڕایی و دوودڵی، چونکە ئەو دوو هۆکارە هانی دەردانی کۆرتیزۆڵ دەدات کە ئارەزووی خواردن زیاد دەکات.

٥. خواردنی ژیرانە، ئەویش ئەوە دەگەیەنێت کە ئاگاداربیت چی دەخۆیت، بۆ نموونە دوورکەوتنەوە لە تەماشاکردنی تەلەفیزۆن لەکاتی نانخواردندا، چونکە وا دەکات زۆرخۆری بکەیت.

ر.ئ