'لانس رێدیک' ئەکتەری بەناوبانگی هۆلیوود لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

AM:08:54:18/03/2023

8556 جار خوێندراوەتەوە

لانس رێدیک، ئەکتەری بەناوبانگی هۆلیوود لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵێکی سی ئێن ئێنی ئەمەریکی، خێزانەکەی ئاشکرایان کردووە کە"لانس رێدیک" ئەستێرە ئەمەریکییەکە دوێنی شەو لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری لۆس ئەنجلۆس کۆچی دوایی کردووە، بەهۆیەوە میدیا جیهانییەکان هەواڵی کۆچی دواییان بڵاوکردەوە.

لانس رێدیک، لە ساڵی ١٩٩٦٢ لە ماریلاندی وڵاتی ئەمەریکا لەدایکبووە، لە فیلمی "The wire" بەناوبانگ بووە، بەشداری لە زنجیرە فیلمی John Wick داکردووە و لە بەشی چوارەمی زنجیرەکەدا دەرکەوتنی دەبێت کە وا بڕیارە هەفتەی داهاتوو بڵاوبکرێتەوە، هەروەها لە تۆڕی HBO دەرکەوتنی هەبووە و چەندین کاری هونەری ئەنجامداوە، لە دیارترین ئەو فیلمانەی بەشداری تێداکردووە بریتین لە ( The Wire, Bosch, John Wick).
ر.ئ