دوای کۆتا لێدوانەکانی پیکێ وێنەی شاکیرا گیراوە کە دەگری و لەوە دەچێت کە
زۆر غەمباربێت.
وەك دەردەکەوێت غەم هێشتا هاوڕێی شاکیرایە وێڕای ئەوەی دوایین گۆرانییەکانی
سەرکەوتنێکی زۆریان بەدەستهێنا، ئەمەش دوای ئەوەیە کە چەند وێنەیەکی بڵاوبووەتەوە کاتێك
بە کوڵ دەگری.
وێنەکانیی شاکیرا لە دوکانێكدا لە تایم سکوێر لە نیویۆرك گیراوە وێڕای
ئەوەی کە هەوڵدەدات روخساری دابپۆشێت بۆئەوەی وێنەی نەگیرێت، بەڵام بێسوود دەبێت و
وێنەکانیی بە خێرایی بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاودەبێتەوە.
لەپاش بڵاوبوونەوەی ئەم وێنانەش هەوادارانی ئەو ئەستێرەیە پرسیاری ئەوەیان
لەلا دروستبووە کە ئایا بەهۆی پیکێوە دەگری یاخود شتێکی دیکەی بووە، هەروەها باسی
دوایین گۆرانییان کردووە کە تێیدا دەڵێت "بۆ کەسێکی وا ناگری" هەرچەندە
وێنە و ڤیدیۆکانی شاکیرا بە بەردەوامیی بەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاودەبێتەوە
بەڵام هیچ کات ئەو ئەستێرەیە باس لەوانە ناکات.