شاورمە یەکێکە لە خواردنە خێراکان کە تامێکی خۆشی هەیە و تایبەتە بە
وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەر ناوچەیە و شێوازی ئامادەکردنی تایبەت بەخۆی هەیە.
کەرەستەکانی:
- یەک کیلۆگرام سنگی مرشیک
- سێ کەوچکی گەورە ماست
- کەوچکێکی بچوک بیبەری رەش
- کەوچکێکی بچوک زەنجەفیل
- کەوچکێکی بچوک هاڕاوەی مێصەک
- کەوچکێکی بچوک دارچینی
- کەوچێکی بچوک خوێ
- دوو بیبەری شیرین
- دوو تەماتە
- پیازێک
- دوو کەوچک زەیت
- کەوچکێک سرکە
- شەربەتی لیمۆ
- مەعدەنوس
چۆنێتی ئامادەکردنی:
هەموو هاڕاوەکان لە قاپێکی گەورەدا تێکەڵ بکە، دواتر سرکە و شەربەتی لیۆکەی
تێکە و زیاتر تێکەڵیهەڵبە، لەگەڵ تێکەڵکردنەکەیا ماستەکەی تێبکە، سنگی مریشکەکە پارچە
پارچە بکە و بیکەرە قاپە گەورەکەوە و نیو کاتژمێر با تیایدا بمێنیتەوە. تاوەیەکی
گەورە بخەرە سەر ئاگر و زەیتی تێبکە، سنگی مریشکەکەی تێبکە و بیبەری شیرینەکەی
لەگەڵدا تێکەڵ بکە بە قاشکراوی، دواتر تەماتە و پیاز و مەعدەنوس بکەرە تاوەکەوە
هەمووی پێکەوە لەسەر ئاگرەکە بمێننەوە تا تەواو ئامادە دەبێت، لە کۆتاییدا بە
گەرمی لەسەر خوانەکەت داینێ.