چواله‌ی سه‌وز یه‌کێکه له به‌رهه‌مه ڕووهکییانەی سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌هار گەشە دەکات و تام و چێژێکی تایبه‌تی
خۆی هه‌یه لای میله‌تی کورد، له هه‌مان کاتدا به جۆرێک له خۆراکه به سووده‌کان
داده‌نرێت بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ.
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی
زانستی خۆراک ئاماژەی بەوە کردوە، به‌ها خۆراکیه‌کانی چوالە زۆرن و گرنگترینیان
بریتین لە: ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌وریه تاکه سوود به‌خشه‌کان و ماده‌ی دژه‌ئۆکسان
و ڤیتامینه‌کانی وه‌ک A و B بە تایبه‌ت (B6، A، K، C) له‌گه‌ڵ کانزه‌کان
وه‌ک سۆدێوم، پۆتاسێوم، فۆسفۆر، ئاسن، کالسێوم، پۆتاسێوم، مه‌گنسێوم، مه‌نگه‌نیز،
سیلنیۆم، زینک له‌گه‌ڵ ڕیشاڵ و ئاو و کاربۆهیدراتەکان.
گرنگترین سووده‌کانی چواله‌ی سه‌وز ئه‌مانه‌ن :
۱ . پاراستنی کێشی
له‌ش و ڕێگه‌گرتن له قه‌ڵه‌وی و یارمهتیدابهزینی کێش ده‌دات له کاتی ڕێجیم دا.
۲ . یارمه‌تی دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ دەدات له خوێن دا به ڕێژه‌ی
(٪١٢).
۳ . یارمه‌تی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شه‌کره دەدات له
خوێن دا و رێگە دەگرێت له تووش بوون به‌نه‌خۆشی شه‌کره.
٤ .
ئەگەری تووشبوون بە جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان
کەمدەکاتەوە.
٥ .
پاریزگاری له ته‌ندروستی دڵ و مێشک دەکات.
٦ . ڕێگری دەکات له دروست بوونی به‌ردی زراو له‌گه‌ڵ
یارمه‌تی دانی پاک بوونه‌وه‌ی جگه‌ر و له‌ش له مادده ژه‌هراویه‌کان.
۷ . رێگە لە تووشبوون
بە نه‌خۆشی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه دەگرێت.
۸ . چارەسەری قه‌بزی
دەکات و کۆتایی بە هەندێك میکرۆبی ناو کۆئه‌ندامی میز و میزه‌ڕۆ دەهێنێت.
۹ . ڕێگری دەکات
له نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر و یاده‌وه‌ری
بەهێزدەکات.
۱۰ . مووه‌کانی قژ بەهێزدەکات
و دەیپارێزێت له سپی بوون و هه‌ڵوه‌رینی قژ.
۱۱ . ته‌ندروستی پێست
دەپارێزێت یارمەتیدەرە بۆ گه‌ش بوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچی و خاڵ و زیپکه
و سیسی ده‌م و چاو.
بۆئەوەی
سوودیشی لێ ببینرێت باشتره ڕۆژانه نزیکه‌ی (۳۰ ــ ۳٥ ده‌نکی) لێ بخورێت له نێوان ژه‌مه‌کاندا.