هونەرمەندی گۆرانیبێژ
ئیلایدە مەتین نوێترین ڤیدیۆی کلیپی خۆی بەناوی "ئاغا و ئاغا"
بڵاوکردەوە.
ئاغا و ئاغا نوێترین
کاری هونەریی ئیلایدە مەتینە و کەمێک پێش ئێستا لە چەناڵی یوتیوبی هەڵکەوت زاهیر
بڵاوکراوەتەوە، هۆنراوەی نەوژین سۆرانە و ئاریۆس کاری ئەڕەنجمێنتی بۆ کردووە،
دەرهێنانی هەڵکەوت زاهیرە.
ئیلایدە مەتین خەڵکی باکوری کوردستانە و ماوەیەکی کەمە دەستی
بە کاری هونەریی کردووە، یەکەم گۆرانی دوێتێک بووە لەگەڵ هونەرمەند عەدنان تەیمور
وتوویانە.
ئ.ل