رەنگە زۆرکات ئاسان
نەبێت هەستەکانی بەرامبەر بخوێنیتەوە تاکوبزانیت چۆن لێت دەڕوانێت و ئایا بە راستی تۆی بە دڵە؟ بۆ ئەمەش دەتوانیت بە
هەندێک نیشانەی جەستەیی و رەفتارەکانیدا بۆت ئاشکرا ببێت کە تۆی بە دڵە یان نا.
ماڵپەڕی سەیدەتی
ئیماراتی لەو بارەیەوە کۆمەڵێک ئاماژەی خستووەتە روو دەریدەخەن کەسێک تۆی بە
دڵە، ئەوانیش:
یەکەم: هەمیشە کاتی بینینی
تۆی هەیە و کاتت بۆ تەرخان دەکات.
دووەم: زۆرینەی
کاتەکانی لەگەڵ تۆدا بەسەر دەبات.
سێیەم: بەردەوام
ئارەزوو دەکات گفتوگۆ لەگەڵ تۆدا بکات.
چوارەم: زۆر حەز دەکات
لەبارەی تۆوە زانیاریی زیاتر بزانێت.
پێنجەم: بەردەوام بە
زەردەخەنە و روخۆشییەوە قسەت لەگەڵدا دەکات.
شەشەم: لە بارەی تۆوە
بچوکترین شتی لەبیرە.
ئ.ل