زۆر شۆردنی قژ و وشککردنەوە و ئوتوکردنی زۆر وادەکات قژ
ماندوو ببێت و موخوڕکە لە سەرتاڵەکانی بدات.
بۆ چارەسەری مخۆرکەی سەرتاڵەکان و جوانکردن و بریقەدارکردنی
تاڵەکانی ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ ئاماژەی بە رێگەیەکی سروشتی کردووە، ئەویش بە
بەکارهێنانی هێلکەیە.
هێلکە بەهۆی بوونی بڕێکی باش لە ڤیتامینA وەک سەرچاوەیەکی باشی خۆراک دادەندرێت بۆ قژ و مخۆرکەی
قژ لەناودەبات.
شێوازی ئامادەکردن و بەکارهێنانی:
دوو سپێنەی هێلکە لەگەڵ دوو کەوچک ئاوی لیمۆ تێکەڵبکە و
لەگەڵ ڕۆنێکی سروشتی، بە جوانی تێكەڵیان بکە.
لە دوایدا گیراوەکە بدە لە قژت و بۆ ماوەی ٤٠ خولەک پێوەی
بهێڵەرەوە، دواتر بە جوانی بەشامپۆ قژەکەت و بە ئاو بیشۆ، ئەم کردارە دەکرێت هەفتەی یەكجار دووبارە
بکرێتەوە.
ئ.ل