چۆنییەتی لێنانی برنجی کوردی

PM:12:51:14/03/2023

10736 جار خوێندراوەتەوە

برنجی کوردی یەکێکە لە خواردنە بەتام و چێژەکان کە بە ئاسانیی ئامادە دەکرێت و تامێکی خۆشی هەیە.

لە لاپەڕەی " کوێستان محمد کابانی ماڵ" لە فەیسبووك بەم جۆرە ئاماژە بە شێوازی دروستکردنەکەی کراوە:

کەرەستەکانی:

برنجەکە:

یەك قاپ برنج

یەك قاپ و نیو ئاو

دوو کەوچکی چێشت لەتکەنۆک

یەك کەوچکی چێشت خوێ

سێ کەوچکی چێشت ڕۆنی سمنە

یەك پیازی بچوک لەسەرئارەزووی کەسەکە

برنج و لەتکەنۆک دەشۆینەوە بۆ دەخولەک لە ئاوێکی شلەتێندا دەیخوسێنین .

پیاز وورد دەکەین لەڕۆناسووری دەکەینەوە ئاوو خوێی بۆ زیاد دەکەین برنج دەپاڵێوین بۆی زیاد دەکەین کە برنجەکە ئاوی هەڵچنی ئاگری لێکز دەکەین و پەڕۆیەکی خام دەدەین بەدەمی مەنجەڵەکەدا سەری دەنێینەوە تا نیو کاتژمێر دەم دەکێشێت و دواتر پێشکەشی دەکەین.