دوو گیراوەی سروشتیی بۆ لێکردنەوەی بۆیەی قژ

PM:08:06:13/03/2023

8732 جار خوێندراوەتەوە

خانمان ئارەزوو دەکەن ناوبەناو رەنگی قژیان بگۆڕن، بەڵام گرفتی ئەوەیان بۆ دروست دەبێت بەهۆی زوو نەڕۆشتنی رەنگی پێشووی ناتوانن رەنگی نوێی بکەن یاخود ناشرین یان ئەو رەنگە دەرناچێت کە دەیانەوێت، بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانن سوود لە کەرەستە سروشتییەکان وەربگرن.

ماڵپەڕی یەوم سابعی سعودی لەوبارەیەوە نوسیوویەتی، ئەو رێگە باوەی خانمان بۆ لێکردنەوەی بۆیەی قژ پەیرەوی دەکەن ئەویش قەسرکردنە زیان بە تاڵی قژیان دەگەیەنێت، بۆ ئەمەش دەتوانن سوود لە کەرەستە سروشتییەکان وەربگرن، ئەوانیش:

یەکەم: گیراوەی سۆدەی نان و ئاوی لیمۆ

هەردووکیان بە بڕی یەکسان تێکەڵ بکە بە جۆرێک شێوەی هەویر دەربچێت، دواتر بیدە لە قژەکە و دوای پێنج خولەک بیشۆ.

دووەم: گیراوەی سرکەی سێو و ئاو

سرکە وەک ئاوی لیمۆ کاردەکات و ترشییەکەی یارمەتیدەرە لە لێبوونەوەی بۆیەی قژەکە لە هەمان کاتدا بنبێخی سەر پاک دەکاتەوە، بڕێک سرکەی سێو تێکەڵ بە ئاوی گەرم بکە و بید ەلە قژەکە، دوای پێنج بۆ ١٠ خولەک قژەکە بە جوانی بشۆ.

ئ.ل