کاتێك سەرسامی کەسێکیت و دەتەوێت وای لێبکەیت گرنگیت پێبدات و خۆشی بوێیت،
دەبێت کەمتر ئەو هەستەی بۆ دەرببڕیت و دوای نەکەویت، چونکە سروشتی مرۆڤەکان وایە
ئەوەی دوای دەکەویت دەکرێت لێت رابکات.
بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "الیوم السابع" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە
چوار هەنگاو کردووە کە یارمەتیدەرن بۆئەوەی کەسێك هەستی بۆت زیاد بکات و زیاتر لێت
بێتە پێشەوە، کە بریتین لەمانە:
١. سەیری چاوەکانی مەکە و پشتگوێی بخە کاتێك سەیرت دەکات و سەرنجت دەدات.
٢. یەکەم جار پەیوەندی مەکە و مەسج مەنێرە و چاوەڕێ بکە خۆی یەکەم نامە بنێرێت.
٣. لە سۆشیاڵ میدیادا زۆر بەدوایەوە مەبە، کاتێك وێنەیەك دادەنێت یەکسەر
سەیری مەکە و کۆمێنتی لەسەرمەدە.
٤. تەرکیز بخەرە سەر خۆت و ژیانی خۆت و شتە گرنگەکانت نەك ئەو، خۆت لە
پێشەوە دابنێ.