خانمان بۆ نەمانی گرفتەکانی شلبوونەوەی پێست و ماندوێتی
و چرچی روخسار کەرەستە و کرێمی جیاواز بەکاردەهێنن، بەڵام هەندێکیان سوودی تەواوەتی
نییە، بۆ ئەو مەبەستەش دەتوانن سوود لە جێڵی ڕووەکی ئەلۆڤێرا ببینن.
ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ لەو بارەیەوە ئاماژەی بە گرنگی بەکارهێنانی
جێڵی ڕووەکی ئەلۆڤێرا کردووە کە هەمان کاریگەریی دەرزی بۆتۆکسی دەبێت ئەگەر ڕۆژانە
بە بەردەوامی بەکاربهێنرێت، چونکە دەوڵەمەندە بەڤیتامینی سی و ئی و چرچی پێست ناهێڵێت و توندی بە ڕوخسار دەبەخشێت، هێڵەکانی
ناوچەوان کەمدەکاتەوە تاکو وردە وردە نایهێڵێت.
هەربۆیە ئەگەر یەکێکی لەو کەسانەی هەستیاریت بە ئەلۆڤێرا
نییە ئەوا ڕۆژانە جێڵەکەی بە بەردەوامی بدە لە ڕوخسارت و بۆ ماوەی پێنج خولەک بەشێوەی
بازنەی مەساجی پێبکە، بەو جۆرە کۆلاجینی پێست بەرهەمدەهێنێت و ڕەونەق و نوێ و تازەیی
بە پێستی ڕوخسار دەبەخشێت، لە هەمان کاتدا کاردەکات بۆ نەمانی چرچییەکانی ڕوخسار.
ئ.ل