چوالە میوەیەکی بەهاریە بەدەوڵەمەند ترین میوەی پر بە ماددەی ئاسن و ڤیتامینات بەتایبەتی
ڤیتامین Aدادەنرێت، سەرەرای ئەوەیش سوودی نەبڕاوەی بۆ دایكانی
دوگیان هەیە .
بەگوێرەی هەواڵێکی تەندروستی ماڵپەڕی"
healthshots" کۆمەڵێک سوودی تەندروستی چوالەی ئاشکراکردووە،
کە ئەمانەن:
١. دەوڵەمەندە بە
ماددەی ریشاڵی، تەندروستی ریخۆڵە رادەگرێت و لە قەبزی دوورت دەخاتەوە.
٢. ئاستی کۆلیسترۆڵی
ناو خوێن رادەگرێت.
٣. دەوڵەمەندە بە
ماددەی دژە ئۆکسان، ژەهرەکانی جەستە دەکاتە دەرەوە.
٤. هاوڕێی دڵە و
لە مەترسیی نەخۆشییەکان دووری دەخاتەوە.
٥. تەندروستی پێست
رادەگرێت و بە جیڕی دەیهێڵێتەوە.
٦. سوودی بۆ تەندروستی
قژ هەیە.
٧. دەوڵەمەندە بە ماددەی کانزایی کالیسیۆم بۆیە تەندروستی
ئێسکەکان رادەگرێت.
ر.ئ