کۆمپانیایی رێڵمی مۆبایلە نوێیەکەی خۆی ئاشکراکرد، کە دیزانی و رووکاری
دەرەوەی لە مۆبایلی ئایفۆن دەچێت و نرخەکەشی لەنێوان ١٥٠ یۆرۆدا دەبێت.
بەپێی هەواڵێکی
تەکنەلۆژی ماڵپەڕی"تایم نیوز"، مۆبایلە نوێیەکە ناوی Realme C55 و دژە ئاو و تۆزە، بە رووکارێکی ئاسن پارێزراوە، قەبارەکەی(
165.6/75.9/7.9)ە و کێشەکەشی 189.5گرامە.
تایبەت بە شاشەکەشی، مۆبایلەکەIPS LCD و 6.72 ئینچە و (2400/1080) پێکسڵە، سیستیمی ئەندرۆیدی 13 ەی لەسەرە لەگەڵ رووکاری رێڵمی 4.0 UI.
پرۆسێسەری مۆبایلەکە G88Mediatek ، رامەکەشی لەنێوان ٦ بۆ ٨ دایە، توانایی میمۆرییەکەشی 128/256 گێگابایتە و چیپی microSDXCلەسەرە.
کامێرای سەرەکییەکەی لەگەڵ
دوو هاوێنەدا بەڕوونی (64 + 2) مێگاپێکسڵ، هەروەها کامێرای پێشەوەی بە وردی 8 مێگاپێکسڵە
و بە تەکنیکەکانی ناسینەوەی دەموچاو کاردەکات.
کۆمپانیای Realme بە دوو سیمکارت
و دەرچەی هێدفۆنی 3.5 ملم و دەرچەی USB
Type-C 2.0 و سکانەری پەنجەمۆر
و پاترییەکی 5000 میلی ئەمپێری کە لەگەڵ بارگاویکەرەوەی خێرای 33 وات کاردەکات.
ر.ئ