گرتەڤیدیۆیەک لەماوەی
پێشوودا بڵاوبووەتەوە و بووتە جێی سەرنجی خەڵک، کە تیایدا کۆرپەیەک بە رووخساری پیاوێکی
پیر لەدایکبووە.
گرتەڤیدیۆکە
ماڵپەڕی" mediaelbala" بڵاویکردووەتەوە، تیایدا
منداڵەکە رووخساری پیاوێکی پیری هەیە، تازە لەدایکبووە و هێڵی پیری پێوە دیارە
بەتایبەت روومەتی و ژێرچاوەکانی.
هەروەها لە گرتەڤیدیۆکەدا
دەردەکەوێت کە قژی کەمێک تەنکە و وەک پیاوێکی پیر دەردەکەوێت کە سەری رووتابێتەوە
و تووشی کەچەڵبوون بووبێت.
ر.ئ