لە پێشبڕکێیەکی جیاواز و
سەرنجڕاکێشدا لە ئەڵمانیا شاجوانی مانگاکان هەڵبژێردرا، لەنێوان ١٠٠ مانگادا
یەکێکیان نازناوەکەی بەدەستهێنا.
لە ناوچەی کەناراوەکانی
دەریای باکوری ئەڵمانیا پێشبڕکێیەک بۆ مانگاکانی ئەو ناوچەیە بەڕێوەچوو، تیایدا
بەخێوکەری مانگاکان هەر یەکەیان جوانترین مانگای خۆیان لە پێشبڕکێکەدا نمایشکرد،
کە تیایدا ١٠٠ مانگا بەشداربوون.
لەنێویاندا مانگایەکی
تەمەن چوار ساڵ ونیو کە ناوی "زێد ئار ئیندیا" بوو لە کێڵگەیەکی بەخێوکردنی
ئاژەڵ لە گوندی بیرۆمیرفین دەژیا تاجی شاجوانی لەسەرنرا و نازناوی "شاجوانی
رۆژهەڵاتی فریزیا"ی لێنرا، لەو پێشبڕکێیەدا زیاتر لە دوو هەزار و ٥٠٠ کەس ئامادەی
بوون.
لیژنەی هەڵبژاردنی
جوانترین مانگا، لەسەر بنەمای توانای جەستەیی و رۆیشتن و مەمک و بەرهەمهێنانی شیر جوانترین مانگایان دیاریی دەکرد، ئیندیای مانگاش بەهۆی ئەوەی هەموو پێوەرەکانی تێدا بوو
نازناوەکەی بردەوە.
پێشبڕکێی "شاجوانی
مانگا لە رۆژهەڵاتی فریزیا" ساڵانە بەڕێوەدەچێت، خاوەنی مانگاکان جوانترین و
باشترین مانگای خۆیان لەو پێشبڕکێیەدا نمایش دەکەن.



ئ.ل