دووانەیەک بەهۆی کورتترین ماوەی لەدایکبوونیان ژمارەی پێوانەییان تۆمارکرد

PM:04:45:07/03/2023

3700 جار خوێندراوەتەوە

لە کەنەدا دوو منداڵی دووانە دوای ئەوەی دایکیان لە هەفتەی ٢٢ی دووگیانیدا منداڵەکانی بووە، بەو هۆیەوە ناویان لە کتێبی گینسدا بۆ ژمارە پێوانەییەکان تۆمارکرد.

ئادیا و خوشکەکەی ئادریال ناداراجا پێس ئەوەی دایکاین ماوەی دووگیانی سروشتیی خۆی تەواو بکات لەدایکبوون، ١٢٦ رۆژیان مابوو بۆ کاتی لەدایکبوونیان، چونکە بە شێوەی سروشتیی ماوەی دووگیانی ژنان ٤٠ هەفتەیە، بەڵام ئەم دوو منداڵە لە هەفتەی ٢٢دا لەدایکبوون.

پێشتر دوانەیەکی تری ئەمریکی لە ساڵی ٢٠١٨دا پێش ١٢٥ رۆژ لە کاتی خۆیان لە دایکبوون و ناویان لە گینسدا تۆمارکرابوو.

شاکینا راگیندرام دایکی دوو منداڵە دوانەکە رایگەیاندووە، ماوەی دووگیانییەکەی ٢١ هەفتە و پێنج رۆژ بووە، پزیشکەکان پێیان وتووە "ئەگەری مانەوەی منداڵەکان لە ژیاندا لە سەدا سفرە"، ئەمەش دووەم دووگیانی ئەو ژنە بووە.

کیڤین ناداراجا باوکی دوو منداڵەکە ئاشکرایکردووە، نەخۆشخانەکە پێیان راگەیاندووە، ناتوانن هیچ هاوکارییەک ئەم جۆرە لەدایکبوونە پێشوەختە بکەن، هەروەک باوکەکە وتوویەتی "بەدرێژایی ئەو شەوە گریاوم و نزام کردووە".

دایکەکە ئاماژەی بەوەکردووە، هەموو هەوڵێکی داوە بۆ ئەوەی مندالەکانی لەناو سکیدا بمێننەوە، بەڵام تەنها تاکو هەفتەی ٢١ و شەش رۆژ توانیویەتی، جونکە خوێنبەربوونێکی زۆری هەبووە، هەر بۆیە دایک و باوکەکە لە هەفتەی ٢٢دا سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.

ئەو دایکە وتوویەتی "چەند جارێک منداڵەکانم بینیوە لە گیان کێشاندابوون و خەریکبووە بمرن، چونکە زۆر بچوک بوون و گرفتی تەندروستیی زۆریان هەبووە"، بەڵام دووانەکە لە ژێر چاودیری پزیشکدا لە مردن رزگاریان بووە.
ولادة قبل الأوان.. رقم قياسي بمدة الحمل يدخل موسوعة غينيس
ولادة قبل الأوان.. رقم قياسي بمدة الحمل يدخل موسوعة

ئ.ل