چۆنییەتی ئامادەکردنی ماسی برژاو بە سۆسی تایبەت

PM:12:52:07/03/2023

3544 جار خوێندراوەتەوە

ماسی یەکێکە لە خواردنە خۆش و بەتامەکان کە بە چەندین شێوازی جیاواز ئامادە دەکرێت، لێرەدا شێوازێکی جیاوازی ئامادەکردنی دەخەینەڕوو.

کەرەستەکان:

ماسی بەپێی ئارەزوو

پێنج کەوچك زەیتی زەیتوون

ئاوی لیمۆیەك

نیو کەوچك کەموون

نیو کەوچك کەرەوزی وشك

نیو کەوچك بیبەری رەش

نیو کەوچك زەنجەفیل

یەك کەوچك خوێ

سێ دەنك سیر

شێوازی ئامادەکردنەکەی:

هەموو کەرەستەکان لە دەفرێکدا تێکەڵ بکە.

پێستی ماسییەکان بە چەقۆ لەت بکە بۆئەوەی سۆسەکەی تێبچێت و بەباشی ببرژێت.

ماسییەکان بکەرە سەر سینییەكی قوڵ

سۆسەکەی بکە بەسەردا و کوپێك ئاو بکەرە سینییەکەوە ئینجا بە کاغەزی ئەلەمینیۆم دایبپۆشە.

سینییەکە بکەرە فڕنێکی گەرمەوە و بە پلەی گەرمی ١٨٠ پلەی سەدی بۆماوەی ٣٠ خولەك بیبرژێنە، ئینجا کاغەزەکە لابدە و بۆماوەی ١٥ خولەکی دیکەش بیبرژێنە و پێشکەشی بکە.