بۆ پیاوان.. بەم رێگەیانە ریشت پڕ و درێژ بکە

PM:06:00:05/03/2023

4528 جار خوێندراوەتەوە

هەموو پیاوێك خەونی ئەوەیە ریشێکی پڕی هەبێت تا بتوانێت بەشێوەیەکی جوان دایبنێت بۆئەوەی رووخساری زیاتر سەرنجڕاکێش دەربکەوێت.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی العربیة ئاماژەی بە چوار رێنمایی گرنگ کردووە کە یارمەتی پیاوان دەدات ریشیان درێژ و پڕ تر بکەن، بەم جۆرە:

یەکەم: رۆژی دووجار بەئاوی شلەتێن دەموچاوت بشۆ بۆ ئەوەی سووڕی خوێن لە روخسارتدا چالاکبێت.

دووەم: پەلە مەکە لە لابردنی مووی ریش و سمێڵت و رێگە بدە خۆی بە سروشتی درێژببێتەوە و پڕببێت ئینجا بیتاشە.

سێیەم: دووربکەوەرەوە لە جگەرەکێشان چونکە کاریگەریی نەرێنی لەسەر گەشەی ریشت دەبێت.

چوارەم: شەوانە بەپێی پێویست بخەوە و رێگە مەدە کەمخەو بیت.

ئ.ل